ئەمریکا ئەندامانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دەکاتە ئامانج: ٥ شەهید

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە کەرکوک ٥ ئەندامیان شەهید بوونەتەوە.
بە پێی راگەیەنداوێکی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، ٥ موجاهید کە لە دژی داگیرکەری ئەمریکا تێکۆشان دەکەن شەهید بوون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان لە دژی ئەمریکا تا ئەو کاتەی بە شێوەیەکی زەلیلانە وڵات بەجێ بهێڵێت.
سەبارەت بەوەی هێرشەکەی ئاسمانی بە فڕۆکە یان درۆن ئەنجام دراوە هێشتا زانیاریێک بە دەست نەهاتووە.
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق پێشتر بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردبوو ئامانج.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ئەمریکا، لە ١٧ تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٧٤ جار هێرش کراوە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.